کۆزمۆس

By Rudaw Media Network

Listen to a podcast, please open Podcast Republic app. Available on Google Play Store and Apple App Store.


Category: Science

Open in Apple Podcasts


Open RSS feed


Open Website


Rate for this podcast

Subscribers: 0
Reviews: 0
Episodes: 13

Description

کۆزمۆس، گەشتێکە بە نێو واڵایی بەرفرەی ئاسماندا. رۆژ عەلی زاڵە و رێباز عەلی لە پۆدکاستی کۆزمۆس دا، لەسەر دیاردە سەرسوڕهێنەرەکان و تەکنەلۆژیای گەڕان بە دوای زانین دەربارەی بۆشایی ئاسمان گفتوگۆ دەکەن. لە رێگەی پرۆگرامی کۆمپیوتەرییەوە، سەردانی ئەو هەسارانە دەکەن کە تائێستا دۆزراونەتەوە و ئەگەری ژیانیان لەسەرە. چەمکە زانستییەکان و دواترین تێگەیشتنە زانستییەکان شرۆڤەدەکەن. پرسیاری سەدان ساڵەی مرۆڤ تاوتوێ دەکەن؛ چۆن هێزی راکێشان دروست بووە؟ چۆن دەزگاکانی تایبەت بەو بوارە بە دوای هەسارەی دیکەدا دەگەڕێین و دەدۆزرێنەوە؟ سەدان ملیار جۆری دیکە لە بۆشایی ئاسماندا چۆن دروست بوون و چۆن کۆتاییان دێت؟ خۆر کە بەردەوام دەتەقێتەوە لە نێوخۆیدا، کەی کۆتایی دێت؟ بۆچی لە ناکاو ناتەقێتەوە؟ مرۆڤ تا کوێ و کەی دەتوانێت ببینێت و چی لە بۆشایی ئاسمان تێگەیشتووە؟ پۆدکاستی کۆزمۆس، بە زمانێکی روون زانستی بۆشایی ئاسمان روون دەکاتەوە و بیسەر و بینەر ئاشنای بوارێک دەکات کە تێگەیشتن لێی، بیرکردنەوە و تێگەیشتنی مرۆڤ لە خودی خۆی و کۆمەڵگەکەشی فراوانتر دەکات.

Episode Date
زەوی: لە سەردەمی پانجیا، بەرازیل و نایجیریا دراوسێ بوون و لە یەکدی جیابوونەتەوە، زەوی سەرەتایەکی تووندوتیژی هەبووە، داهاتووی چۆن دەبێت؟
Oct 12, 2023
زیاتر لە 5000 هەزار هەسارەی دیکە دۆزراونەتەوە، هیچیان بۆ ژیان دەگوونجێن؟
Oct 05, 2023
چاڵە رەشەکان- رووناکیش قووت دەدەن، ئەگەر مرۆڤ سەردانیان بکات چی لێ بەسەر دێت؟
Sep 28, 2023
گەلە ئەستێرەی خۆمان 100 ملیار خۆری تێدایە، ئاندرۆمێدای دراوسێمان، یەک تریلیۆن خۆری دیکەی تێدایە، نزیکترین خۆری دیکە لە زەویەوە لە کوێییە؟
Sep 21, 2023
زاناکان چۆن سەیری بۆشایی ئاسمان دەکەن؟ ئەو تەلسکۆبانەی بەکاری دەهێنن تایبەتمەندییەکانیان چین؟
Sep 14, 2023
6 مرۆڤ بە بەردەوامی لە بۆشایی ئاسمان دەمێننەوە، لە کوێن و چی دەکەن؟
Sep 07, 2023
دەیانەوێت بنکەیەکی هەمیشەیی لەسەر مانگ دابنێن
Aug 31, 2023
ڤۆیەجەر، بەکوێ گەیشتووە و تائێستا چ زانیارییەکی بۆ ناردووین
Aug 24, 2023
ئەگەر نەیزەکێک وەکو ئەوەی داینەسۆرەکانی لەناوبرد روو لە زەویی بکات، مرۆڤ دەتوانێت خۆی بپارێزێت؟
Aug 17, 2023
گرنگترین هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر کامانەن، ئەو هەسارەیەی مەترسییەکان لەسەر زەوی دووردەخاتەوە
Aug 10, 2023
هەسارە بەردینەکان: مێرکوری و ڤینۆس مانگیان نییە، زەوی یەک مانگ و مەریخ دوو مانگ، مانگی هەسارەکان چۆن دروست بوون؟ مرۆڤ دەتوانێت رۆژێک لەسەر مەریخ بژی؟
Aug 03, 2023
ئەو تەقینەوانەی لەسەر خۆر روودەدەن، لە هەر چرکەیەکدا نزیکەی ١٠ ملیار بۆمبی هایدرۆجینیە. چۆنە خۆر بە یەکجار ناتەقێتەوە؟
Jul 27, 2023
یەک ملیۆن زەوی لە خۆردا جێگەی دەبێتەوە، سەت ملیار خۆریش لە گەلەئەستێرەی کاکێشاندان، قەبارەی گەردوون چەندە و چۆن دەزانین؟
Jul 14, 2023